گەنجێک لەئاوی خاسە چای خنکا

  2020-08-02  | 
وێنەى گەنجە خنکاوەکە
 سۆران عەبدولکەریم
شەوى رابردوو هیزەکانى پۆلیس تەرمى گەنجێکى خنکاویان لە بەنداوى خاسە چاى دەرهێنا.

مازن غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی دەریاوانی شەوى رابردوو توانیویانە لە ڕووباری خاسە چای کە دەکەوێتە باکوری کەرکوک تەرمی گەنجێکی خنکاویان دەرهێنا، کە بە مەبەستى مەلەکردن ڕووى لەو بەنداوە کردبوو.

وتیشى، ئەو گەنجە ناوى (د.م،ع) تەمەنى 21 ساڵە و خەڵکى گەڕەکى نوڕە لە پارێزگاى کەرکوک.

ئەمە لەکاتیکدایە، هەر شەوى گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ کە ئامێری جێت سكیلی پێبووە و لە ئاوی دوكاندا وەرزشی كردووە، كەوتە ناو ئاوەكەوە و خنكا.



ڕیکلام