زاخۆ.. تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا دەکرێتەوە

  2020-08-02  | 
دهۆک
تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە زاخۆ دەکرێتەوە
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە سنوری قەزای زاخۆ، تەندروستی دھۆک بریاریدا تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لەو قەزایە بکاتەوە.

د. نزار عسمەت بەڕێوەبەری تەندروستی دھوک راگەیاند، بەهۆی زیادبوونی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک و بەتایبەت قەزای زاخۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی٨ی٢٠٢٠، لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیارماندا تاقیگەیەکی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە سنوری قەزای زاخۆ بکرێتەوە، بوئەوەی توانای تاقیگەی مەڵبەندی  ڤایروسی کۆرۆنا لە دھۆک فراوانتربێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکردنەوەی تاقیگەکانی پشکنینی کۆرۆنا لە سنوری قەزاکان، پارێزگای دھۆک رۆژانە دەتوانێت دوو ھەزار پشکنین ئەنجامبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرنامەیاندایە کە خولێکی راھێنان بو ئەو کارمەندانە بکەنەوە کە لە تاقیگەکانی پشکنینی کۆرۆنا کاردەکەن.

کردنەوەی تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە سنوری قەزاکانی سەر بە پارێزگای دھوک، دوای ئەوە دێت کە رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە روو لەزیادبوونە و تا ئێستا سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام