تواناکانی بەرهەمهێنانی ئۆکسیجن بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک زیاددەکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی٨ی٢٠٢٠، لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لەگەڵ ئەندازیارانی دەزگاکانی تەندروستیدا ، تواناکانی دابینکردنی ئۆکسیجن بۆ نەخۆشخانەکان و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان تاوتووێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردار بەدروستکردنی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسیجن بۆ هەردوو نەخۆشخانەی کۆرۆنا و لالاڤ-ی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە پاریزگاکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و رۆژ بە رۆژیش ژمارەی تووشبووان لەسنووری پارێزگاکە روو لە زیادبوون دەکات.