فراکسیۆنى یەکێتى: بۆ بەجینۆساید ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان بەردەوام دەبین

  2020-08-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شەشەمین ساڵیادى تاوانی دڕندانەی دژ بە ئێزیدییەکان فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەوتاوانە نامرۆڤانەى دژ بە ئێزیدییەکان دەکەن.

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە تایبەت بە ساڵیادى تاوانی دڕندانەی دژ بە ئێزیدییەکان بڵاویکردەوە، بەوپەڕی تواناوە هەوڵ دەدەن و جەخت دەکەنەوە لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە قیزەونە و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای ڕزگاربووانی ژنان و کچانی ئێزیدییەکان وگەڕاندنەوەی تەواوی دانیشتووانی شەنگال بۆزێدی خۆیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێزدییەکان هەمیشە چینێکی گرنگی کۆمەڵگای کوردی بوون و لەدێر زەمانەوە شانبەشانی نەتەوەکانی تر بەردەوام بوون لەداکۆکیکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان ونەیارانی گەلی کورد.

لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ و ڕۆژانی دواتر کارەساتێکی گەورەی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە ئێزیدییەکان کرا لەلایەن تاوانکارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەکەوتنە داگیرکردن ودەستبەسەراگرتنی شەنگال وقێزەونترین تاوانیان دەرهەق بە دانیشتوانی شەنگال ئەنجامدا.



ڕیکلام