بۆ جارێکى دیکە تۆپخانەکانى ئێران بۆردومانى چەند ناوچەیەکى سنورى برادۆستیان کرد.
ئیحسان چەلەبى، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە کاتژمێر 11ى شەوەوە تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی (بەربزین و کەتینە)، دەکەن لەسنوری برا دۆست.
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە ناحیەى سمیلان بۆ (تۆڕى هەواڵى ژیان) وتى، تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی گوندی دێگەلیان کردووە و تۆپبارانەکەش بەدەوامە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێران ماوەیەکە بە بوونى بنکەو بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات بەردەوامە لە تۆپبارانکردنى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و تا ئیستاش بەهۆى ئەو تۆپبارانانەوە بە دەیان هاوڵاتى بریندار و شەهیدبوون.