وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەسی 2735 کەسى دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 66 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 2225 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەولێر 207 کەس لەهەولێر چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی 50 کەس و لە دهۆک 77 کەس و لەکەرکوک 65 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە .
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 13هەزار و 647 کەس پشکنینی بۆکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە پشکنینیان بۆ کراوە گەیشتووەتە 1042806 کەس .
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، 131 هەزار و 886 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 94 هەزار و 11 کەس چاکبوونەتەوە و ٤ هەزار و 934 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.