لەشەشەمین ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، دانیشتووانی زۆربەی ناحیە و کۆمەڵگەکانی سەر بە قەزای شنگال، گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکاندا هاوڵاتیانی ئیزدی و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە داوایانکرد ئەو ڕفێندراوە ئیزدیانە ڕزگاربکرێن کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون .
گلەیی و گازندەی ئەوەشیانکرد کە تائیستا و دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، هێشتا شنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە و خەڵکەکەی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان .
ئەمڕۆ ٣ی٨ی٢٠٢٠ شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو هێرشانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کرانەسەر شنگال ، هەر بەو بۆنەشەوە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتێکیش، چالاکی و گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدران.