تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ 348 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-08-03  | 
هەولێر
یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٤٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و زۆرترین ژمارەی تووشبووانیش لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە کە ٢٤٤ کەسن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٤٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون کە لەو ژمارەیە ٢٤٤ کەس لە پارێزگای هەولێر، ١٩ کەس لە سلێمانی، ٢٥ کەس لە گەرمیان و ٦٩ کەسیشیان لە دهۆک بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە هەولێر، شەش کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە گەرمیان و کەسێکیشیان لە دهۆک بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٠)

١-کەرەنتین: (٣٠ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٨١٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (١٣٥ سلێمانی)، (٦٨١ دهۆك)

٢-پشکنین: (٣١٧٠ پشکنینی نوێ)

(١٤١٣ هەولێر)، (٣٤٦ سلێمانی، ١٣٦ گەرمیان)، (١٢٧٥ دهۆك

٣-تووشبوو: (٣٤٨ تووشبووی نوێ)

٢٤٤ هەولێر

١٩ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان

٦٠ دهۆك

٤-چاکبوون: (١١٤ چاکبوون)

٨٢ هەولێر

٢٧ گەرمیان

٥ دهۆك

٥-مردن: (١٤ مردن)

٥ هەولێر

٦ سلێمانی، ٢ گەرمیان

١ دهۆك

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢١١٨٧ هاوڵاتی (٢٠٣٧١ دەرچوو)

پشکنین ٢١١١١٤ (٨٩٧٤٥ هەولێر، ٦٦٨٣٧ سلێمانی، ٥٢٥٣٠ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٤٨١٦ (٤٩٨١ هەولێر، ٨٦٤٢ سلێمانی، ٧١٨ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٤١٣ (٣١٧٩ هەولێر، ٥٤٣٨ سلێمانی، ٣٧٦ دهۆك، ٤٢٠ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨٢٩ (١٦٦٦ هەولێر، ٢٧٧٨ سلێمانی، ٣٣٨ دهۆك، ٤٧ هەڵەبجە)

مردن ٥٧٤ (١٣٦ هەولێر، ٤٢٦ سلێمانی، ٤ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣ی ئاب ٢٠٢٠



ڕیکلام