ڤینگەر پێشبینی یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ دەكات

  2020-08-04  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راهێنەری پێشووی یانەی ئەرسیناڵ پێشبینی دەكات دوو یانەی نوێ بتوانن یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ ئەنجامبدەن.

ئارسن ڤینگەر، راهێنەری پێشووی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی رایگەیاند بە گوێرەی لێكدانەوە و پێشبینیەكانی ئەو هەریەكە لە یانەی مانچستەر سیتی و پاریس سانجێرمان پاڵێوراوی سەرەكن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە.

ئەو راهێنەرە لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی پێشبینیكردووە بەهۆی بوونی ژمارەیەك لە ئەستێرەی بەناوبانگ لەو دوو یانەیەدا، پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ لە بەرامبەر بە یانەكانی دیكەدا. 

ڤینگەر وتیشی: هەردوو یانەكە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی باشن لە زۆرترین پێگەدا بۆیە هەلی ئەوەیان هەیە ببنە پاڵەوان، باسیشی لە لاوازی یانەكانی دیكە كرد لەم وەرزەی یاریەكاندا. 

ئەو راهێنەرە فەرەنسیە تەمەنی 70 ساڵە و  راهێنەرایەتی چوار یانەی كردووە كە دواترینیان یانەی ئەرسیناڵ بووە كە لە ساڵی 1996 تا 2018 راهێنەرایەتی یانەكەی كردووە.