بڕیارەکانی پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە شەقامی سەد مەتری

  2020-08-04  | 
قەرەبووی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ما فی یاسایی فەرمیی سەلمێندراویان لەسەر شاڕێکە هەیە
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێکی دەربارەی شەقامی بابان (سەد مەتری) دەکرد، سەبارە بەو کێشانەی کە لەبەردەم جێبەجێکردنی شەقامەکەدایە.

لە فەرمانێکی کارگێڕیدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەر فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار لیژنەیەکی ناوەندی تایبەت بە شاڕێی بابان پێکدەهێنرێت، ئەرکی بینینی راستەوخۆ و خێرای هەموو دۆسیە و داواکارییەکانی تایبەت بەم ڕێگایەک دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگاری سلێمانی بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەکان پێداویستییە لۆجستی و تەکنیکی و کارگێڕییەکانی ئەو لیژنە دابیندەکات.

لە بەشێکی دیکەی فەرمانە کارگێڕییەکەدا هاتووە "قەرەبووی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ما فی یاسایی فەرمیی سەلمێندراویان لەسەر شاڕێکە هەیە".

ڕوونیشیکردووەتەوە، هەموو کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردنێک بەو موڵکانە دەکەونە سەر شاڕێی بابان قەدەغە و هیچ پرۆژە و کارێکی نوێ لەسەر ئەو کوڵکانەی دەکەونە سەر شاڕێی بابان دروست ناکرێت و لە ئێستادا بە هیچ کەس و پڕۆژەیەک نادرێت.

لە یەکێک لە فەرمانە کارگێڕییەکانی پارێزگاری سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، (حجز – نیشانەی مامەڵەنەکردن) دەخرێتە سەر هەموو ئەو موڵکانەی کە دەکەونە سەر شاڕێی بابان تا کات ی تەواوبوونی پڕۆژەکە.

لە کۆتایی فەرمانە کارگێڕییەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی گرێبەستی نوێ و مۆڵەتی بەکارهێنانی کاتیی بەهیچ کەسو پرۆژەیەک لەسەر شاڕێی بابان نادرێت و بڕیارەکە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.

  



ڕیکلام