پارێزگاری نەینەوا: لە ئێستادا 400 پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین

  2020-06-12  | 
نەینەوا
نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا
ئەرشیف
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند لە ئێستادا 400 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە شارەكەیان كاری تێدا دەكرێت و بەشێك لە وڵاتانیش پابەد نەبوون بە بەڵێنی هاوكاریكردنیانەوە.

 نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا، ڕایگەیاند: لە ئێستادا حكومەتی خۆجێیی نەینەوا 400 پرۆژەی هەیە و لە جێبەجێكردندان، پڕۆژەكانیش لەسەرجەم بوارەكاندایە و كاریان لەسەر دەكرێت. 

ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتیشی، لە نێو پڕۆژەكاندا دروستكردنی قوتابخانە، نۆژەنكردنەوەی شەقام، بونیاتنانی بنكەی تەندروستی و بونیاتنانەوەی دامودەزگاكانی حكومەت ئەنجامدەدرێت. 

جبووری رەخنەی لەو وڵاتانەش گرد كە بەڵێنی هاوكاری كردنی مایی عێراقیاندا بوول ە نۆژەنكردنەوەی پارێزگاكە و دەڵێت: هەندێك لەو وڵاتانەی بڕیار بوو پاڵپشتیی دارایی پێشكەش بكەن، پابەندنەبوون بە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە، ئەو پارەیەشی لەڕێی هەندێك وڵاتەوە بە نەینەوا گەیشتووە، زۆر كەمە.


ڕیکلام