بەوێنە..تەقینەوەیەکی بەهێز بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند

  2020-08-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوویدا.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، تەقینەوەکە لەسەرانسەر پایتەخت بیستراوە و شوشەی ڕووی چەندین باڵەخانەو کۆگای بازرگانی بەهۆیەوە ورد و خاش بوون.

تەقینەوەکە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی هەر جوڵەیەکی حزبوڵای لوبنان دەکات، لەبەرامبەر وڵاتەکەی.

تا ئێستا حکومەتی لوبنان هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر تەقینەوەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.