مانگی سوری لوبنانی ڕایگەیاند، لە شوێنی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەخت فریاکەوتنی سەرەتاییان بۆ زیاتر لە ١٠٠ بریندار کردووە و بە دەیان کەسیش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تەقینەوەکە لە بەندەری بەیروت لەنزیک شوێنی حەوانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان ڕویداوە و هۆکارەکەشی گڕگرتنی بڕێکی زۆری تەقەمەنی و تەقینەوەی کۆگایەکی ئەو تەقەمەنییانە بووە.
بە گوێرەی هەواڵ تەقینەوەکە زیانێکی زۆری مادی بە باڵەخانە و بازاڕ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لەناوچەکە گەیشتووە.
حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، هۆکاری تەقینەوەکە بەهۆی گڕگرتنی تەقەمەنییەوە بووە و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد داوا لەسەرجەم نەخۆشخانەکان کراوە، پێشوازی لە بریندارەکان بکەن و هەموویان لەسەر حسابی وەزارەتی تەندروستی چارەسەر بکەن.