ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم 15 هەزار کەسی تێپەڕاند

  2020-08-04  | 
یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٥٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ١٥ هەزار و ١٧٣ کەس.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٥٧ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون و زۆرترین حاڵەتیش لە پارێزگای هەولێر بووە کە ٢١٨ حاڵەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەسیان لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی و دوو کەسی دیکەشیان لە دهۆک بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID-19 ژمارە (١٦١)

 

١-کەرەنتین:  (٥٦ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٧٩١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٥ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٦٨١ دهۆك)

٢-پشکنین:  (٢٧٦٢ پشکنینی نوێ)

(٩٢٣ هەولێر)، (٣٩٤ سلێمانی، ٢٣٤ گەرمیان، ٣٣ ڕاپەڕین)، (١١٧٨ دهۆك)

٣-تووشبوو:  (٣٥٧ تووشبووی نوێ)

٢١٨ هەولێر

١٦ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٢ ڕاپەڕین

٨٣ دهۆك

٤-چاکبوون:  (١٣٨ چاکبوون)

٨٤ هەولێر

 ٤٤ گەرمیان

 ١٠ هەلەبجە

٥-مردن:  (١٢ مردن)

٦ هەولێر

٤ سلێمانی

٢ دهۆك

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١٢٤٣ هاوڵاتی (٢٠٤٥٢ دەرچوو)

پشکنین ٢١٣٨٧٦ (٩٠٦٦٨ هەولێر، ٦٧٤٩٨ سلێمانی، ٥٣٧٠٨ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٥١٧٣ (٥١٩٩ هەولێر، ٨٦٩٨ سلێمانی، ٨٠١ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٥٥١ (٣٢٦٣ هەولێر، ٥٤٨٢ سلێمانی، ٣٧٦ دهۆك، ٤٣٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٥٠٣٦ (١٧٩٤ هەولێر، ٢٧٨٦ سلێمانی، ٤١٩ دهۆك،  ٣٧ هەڵەبجە)

مردن ٥٨٦  (١٤٢ هەولێر، ٤٣٠ سلێمانی، ٦ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٤ی ئاب ٢٠٢٠