تورکیا سێجار گوندێکی سنوری زاخۆی بۆردومان کرد

  2020-08-04  | 
بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە ئاوەدانییەکانی هەرێم بەردەوامە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا فڕوکە جەنگیەکانی تورکیا سێ جار گوندی بانکێ سەر بە ناحیەی باتیفا لە سنوری قەزای زاخۆیان بوردومانکرد.

پەیامنێری تۆری هەواڵی ژیان لە نزیک شوێنی بۆردومانەکە راگەیاند،  کاتژمێر ٧ و ٥٠ خولەکی ئەمشەو  سوپای تورکیا سێجار لەسەر یەک بوردومانی گوندی بانکێ سەر بە ناحیەی باتیفا کرد ، و تا ئێستا زیانەکانی بوردومان دیار نییە.

دوای بوردومانەکەش بە چەند خولەکێک فڕوکەی چاودێری سوپای تورکیا بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە ئاسمانی ناوچەکە سوڕاونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕوژانە بە بەردەوامی سوپای تورکیا بە بیانوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، سنور ناوچەکانی قەزای زاخۆ بوردوماندەکرێت.



ڕیکلام