نرخى نەوتى برێنت 44 دۆلارى تێپەڕاند

  2020-08-05  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ چوارشەممە 5 ئابى 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەى بەرچاویان بەخۆوە بینیووە.

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 44 دۆلارو 37سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ بە 43 دۆلار و 85 سەنت فرۆشراوە .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و 58 سەنت فرۆشراوە .

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات .



ڕیکلام