پێنج خێمەی ئاوارەكانی شنگال سووتان

  2020-08-05  | 
 مازن شنگالی
لەكەمپی كەبەرتووی ئاوارەكانی شنگال لە سنوری پارێزگای دهۆك رووداوێكی ئاگركەوتنەوە روویدا و بەهۆیەوە پێنج خێمەی ئاوارەكان سووتان.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، لە ڕووداوەكەدا پێنج خێمەی ئاوارەكان بەتەواوەتی سووتاون و زیانی زۆر بەو ئاوارانە كەوتووە وە بەڵگەنامەكانیشیان سووتاون. 

ناوبراو وتیشی، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گڕگرتنی ئەو خێمانە دەستیپێكردووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە بەهۆی شورتی كارەباوە بووە .


ڕیکلام