ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنجى چاکەوەبووى کۆرۆنا لە سلێمانییەوە بۆ بەخشینى پلازما بە تووشبووان چوونە هەولێر.
ئەو گەنجانە رایانگەیاند، ئامانج لە بەخشینى پلازما پەیامێکى سیاسى نییە و تەنها کارێکى مرۆییان ئەنجامداوە، دواى ئەوەى پشکنینیان کردووە دەرکەوتووە بەرگریان پەیدا کردووە.
وەک خۆیان دەڵین، بەهۆى ئەوەى ئیستا لەسلێمانى بارودۆخەکە جێگیرە و پێویستیان بە پلازما نییە، بەڵام لەهەولێر پێویستیان بە پلازما هەیە، سەردانى بانکى خوینى هەولێریان کردووە و پلازمایان بەخشیووە
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داواى لە چاکبووانی کۆرۆنا کرد، پلازمای خوێن ببەخش.