شەوی ڕابردوو لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخان منداڵێک، بەهۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە چەرەزاتەوە گیانی لەدەستدا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، منداڵەکە کوڕە و تەمەنى ساڵ و نیوێکە ناوى (ئەحمەد عەلى)یە، خەڵکى ناحیەى قەسرۆکى سەر بەناحیەى شیخانە.
وتیشى، ئەو منداڵە سەردانى ماڵى خاڵى کردووە و برێکى زۆر لە چەرەزاتى خواردووە، لەئەنجامدا بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى.