ئەلیسا: كێ بەیروتمان بۆ دەگێڕێتەوە

  2020-08-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵی ئەستێرەی لوبنانی ئەلیسا لە ئەنجامی تەقینەوەكەی دوێنێ بەیروت زیانێكی زۆری بەركەوت ئەستێرە لوبنانیەكە بە نیگەرانیەوە رایگەیاند: من تەواو بووم تەنها ئاسن و كەلوپەلەكان زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام ئەوانەی ڕۆشتوون كێ بۆمان دەگێڕێتەوە، كێ بەیروتمان بۆ دەگێڕێێتەوە


ئەو لە هەژماری خۆی لە تویتەر كۆمەڵێك وێنەی ماڵەكەی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا نیشانی دەدات ماڵەكەی زیانێكی زۆری بەركەوتووە و نیگەرانە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەی روویدا. 
 
هاوكات هەر ئەمشەو جۆرج كەتانی، سەرۆكی مانگی سوری لوبنانی رایگەیاند لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە ژمارەی گیان لەدەستدراوان گەیشتووەتە 100 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش نزیك بووەتەوە لە چوار هەزار كەس. 

ئەو بەرپرسەی مانگی سوری لوبنانی راشیگەیاند، ئەوانلەگلەَ وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدان لاشەی مردووەكان كۆبكەنەوە لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەكان توانایان نیە كاروباری گیان لەدەستدراوان رێك بخەن. 
 


ڕیکلام