هەولێر.. دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

  2020-08-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر دەستگیرکردنى دووکەسى بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات - بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەکی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو منداڵەى لیدراوە ناوى  (دواڕۆژ کارزان خەسرەو)ە، تەمەنى شەش ساڵە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆباما) لێیان دابوو و دواتر گوایە منداڵەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان دابوو.

بەپێى زانیاریەکانى راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیانداناوە، لەئێستاشدا بەپێی ماددەى 23ی هاتووچۆ بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.



ڕیکلام