تەندروستی عێراق: 2834 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون

  2020-08-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2834تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئامارەكانی كۆرۆنای  لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لەو ماوەیەدا  16هەزار و 531 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە بەوەش كۆی ژمارەی پشكنینەكانی عێراق گەیشتە یەك ملیۆن و 76 هەزار و 150 پشكنین.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتەكە  2834تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 137 هەزار و 557 توشبوو. 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا 2339 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، ئەوەش كۆی ژمارەی چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەدا گەیاندووەتە 98هەزار و 442 كە رێژەی 71.6%ی كۆی ژمارەی توشبووانە كە چاكبوونەتەوە.

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەرتاسەری عێراقدا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 94 كەس و 519 كەسیش لەژێر چاودێری وردان. 


ڕیکلام