تورکیا جارێکی تر سنورەکانی زاخۆی بۆردومانکرد

  2020-08-05  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی زاخۆ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر بۆردومانی سنورەکانی ناحیەی باتیفا-یان لە قەزای زاخۆ کرد.

پەیامنێری تۆڕی ھەواڵی ژیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی٨ی٢٠٢٠، ناوچە شاخاوییەکانی دەورووبەری گۆندی دێمکا لە ناحیەی باتیفا دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومانکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بۆردومانکە، فڕۆکەی چاودێری بە بەردەوامی لە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە بەوردی نەزانراوە بەڵام زیانی ماددی زۆر بە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیشتووە و رەز و باخی هاوڵاتیان لەو ناوچەیە سوتاون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەدوێنیەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە چوار جار بۆردومانی گوندەکانی سەر بە ناحیەی باتیفا-یان کردووە.



ڕیکلام