نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا زیاتر بەرزبوەوە

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ پێنج شەممە 6 ئابى 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەى بەرچاویان بەخۆوە بینیووە .

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 45 دۆلارو 27سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ لەم کاتەدا بە 44 دۆلار و 37 سەنت فرۆشراوە .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ 42 دۆلار و 16 سەنت بەرزبوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 41 دۆلار و 58 سەنت فرۆشراوە .

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات .



ڕیکلام