لە خولی رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی کە بۆ سەرجەم زانکۆکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو ، زانکۆی گەرمیان به باشترین زانكۆی بهشدار له خولهكه دهستنیشان كرا .
دوابەدوای ئەنجامدانی خولێکی ئۆنلاین بە چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم، کە بۆ سەرجەم زانکۆکان لە لایەن ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی بەناونیشانی(خولی پرۆفیشناڵی فێرکردنی ئەلیکترۆنی) ڕێکخرابوو زانکۆی گەرمیان لەڕووی ( ڕێکخستن و چالاکی بەشداربووان و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و ژمارەی بەشداربووان) به باشترین زانكۆی خولهكه دهستنیشان كرا .
ئەو خولە لە 30ى نیسانى ئەمساڵ دەستى پێکرد، کە وانەکان بەشێوەى ئۆنلاین دەخوێندرا و لە 5ى حوزەیرانیش بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی گشتی بەکۆتا ھات .