لە سنورى دەربەندیخان رووداوێکى هاتووچۆ رویدا و لەئاکامدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسى دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە، درەنگانێکى شەوى رابردوو، ڕووداوێکى هاتووچۆ لەسەر رێگاى سۆڵە لە سنورى دەربەندیخان ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداو هەشت کەسی دیکەش بریندا بوون .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کراون، بەمەبەستى چارەسەرکردنى برینەکانیان و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستى پێکردووە.