كاكەمین نەجار: پێداچوونەوە بە رێكەوتنەكانمان لەگەڵ یەكێتی دەكەین

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە پارتی و یەكێتی كۆ ببنەوە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتییش دەڵێت، پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنەكانی نێوانیاندا دەكەن بەڵام بەهۆی رەوشی ئێٍتاوە كاتی كۆبوونەوەكەیان دیار نیە.


كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند: نێچیرڤان بارزانی پێشتر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی كۆبووەتەوە و پەیوەندیی ھەیە، بڕیارە جارێكی دیكە ئێمە و برادەرانی یەكێتی كۆ ببینەوە.

ئەو ئەندامەی كەمتەبی سیاسی روونیشیكردەوە، ئێستا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ یەكێتی باشترن و گرژییەكانی پێشووتر نەماون، ھەرچەندە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە و كاتی كۆبوونەوەكەی داھاتوو دیار نییە.

نەجار راشیگەیاند بەو ڕێككەوتنەدا دەچنەوە كە پێشووتر لەگەڵ یەكێتی هەیانبووە و دەیانەوێت بزانن لە كوێ كەموكووڕیی ھەیە ئەو رێكەوتنەشی لەبارەی حكومەتەوە هەیە لەگەڵ یەكێتی "ئەویش پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و لەكوێ كێشەی ھەبێت ڕاست دەكرێتەوە. قەیرانی دارایی و پرسە سیاسییەكان و كێشەكان لەگەڵ بەغدا بەگشتی باس دەكرێن."


ڕیکلام