لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی رێككارەكانی خۆپارێزی لە چۆمان توند دەكرێنەوە

  2020-08-06  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە قەزای چۆمان رێككارەكانی خۆپارێزی لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی توندتر دەكرێن و لیژنەكانی قایمقامیەت چاودێریەكانیان چڕدەكەنەوە.


سوارە ئەكرەم، قایمقامی قەزای چۆمان، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "لە سنوری قەزای چۆمان، سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان داخراو دەبن و لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیشدا؛ ڕێككارەكان توندتر دەكرێن و لیژنەكانی قایمقامییەت چاودێری شوێنەكان دەكەن".

ناوبراو وتیشی "پابەندی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبین، كە سەرجەم چایخانە و كافتریاكان بۆ ماوەی 14 رۆژ دادەخرێن و نوێژی هەینی و پرسە و بۆنە ئاینییەكان و هۆڵی وەرزشی و ئاهەنگەكان و یاریی منداڵان و پاركەكان تا 18ـی ئاب داخراو دەبن".

قایمقامی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد"لەپێناو سەلامەتی ھاوڵاتییان، داوایان لێدەكەین؛ پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن" خۆیان لە قەرەباڵغی بپارێزن.

ئەوەش دوای ئەوەهات لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەكی نوێی بۆ خۆپارێزی دەركرد بەهۆی ئەوەی ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەریەكە لە هەولێر و دهۆك بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبوونەوە. 


ڕیکلام