دهۆک؛ نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەهلی دیاریکرا

  2020-08-06  | 
 مازن شنگالی
لە دهۆک نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەهلی دیاریکرا و بەهۆى جیاوازى لە نرخەکەشى بەبەراورد بە پارێزگاکانى دیکە، کاردانەوەى لێکەوتەوە.

بە پێى ئەو نرخەى بۆ مانگى تەمموز دیاریکراوە، بۆ هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەى ئەهلى لەسنورى پارێزگاى دهۆک بڕى نۆ هەزار و 250 دینارە، دیاریکردنى ئەو نرخەش کاردانەوەى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە و داواى کەمکردنەوەى دەکەن.

هەکار هرووری، نوێنەری خاون مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئەوان لەمانگی ڕابردوودا ٢٨٠ کاتژمێر کارەبای مۆلیدەیان بە هاوڵاتیان داوە، واتە لە رۆژێکدا زیاتر لە نۆ کاتژمێر کار بە مۆلیدەکان کراوە.

وتیشى، بەمافى خۆیانى دەزانن ئەو بڕە پارەیەى دیاریکراوە وەریبگرن و لەگەڵ کەمکردنەوەى نرخەکەشدا نیین.



ڕیکلام