جەلیل گادانى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدک)، کۆچکردنى جەلیل گادانى بە کۆرۆنا راگەیاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدک) بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، جەلیل گادانی دواى ئەوەى بۆ ماوەى هەفتەیەک لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانى هەرێمى کوردستان لە ژیر چاودێرى پزیشکیدابوو بەهۆى تووشبوونى بە کۆرۆنا، کۆچى دوایکرد.

جەلیل گادانی ساڵی 1934 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حزیبی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە سەردەمی حەمەرەزا شای پەهەلەویدا لەسەر چالاکی سیاسی 13 ساڵ زیندانی کراوە.

لە ساڵى 1944دا بۆ یەکەمجار  یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ماڵى ناوبراودا دروستبووە و بەكالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ژمارەیەکى زۆر بەرپرسیارێتى جیاوازى لەو حزبە وەرگرتووە.

جەلیل گادانی زیاتر لە ٧٠ ساڵی تەمەنی لە خەباتی سیاسی و تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکردبوو لەسەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهابادەوە دەستی بەخەبات کردبوو.




ڕیکلام