لە سلێمانی بەشێكی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران كرایەوە

  2020-08-06  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە سلێمانی بەشێكی نوێ بۆ پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانەی گەشت دەكەن كرایەوە و وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەم بەشە بەشێكی راوێژكاریە و بە هاوكاری چەند خێرخوازێك كراوەتەوە.

یاد نەقشبەندی، روونیكردەوە ئەو كەسانەی گەشت دەكەن بۆ پشكنینەكانیان كە بووەتە مەرجی گەشتكردن دەبێت پشكنین بكەن بۆیە بڕی 60 هەزار دینار لەو كەسانە وەردەگیرێت كە گەشت دەكەن و بەشێكی دیكەش كە بار هەڵگرەكانن كە لە دەروازە سنوریەكانەوە هاتووچۆ دەكەن پشكنینیان بە بڕی 30 هەزار دینار بۆ دەكرێت. 

ئەو كەسانەی دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان بە هەمانشێوە پشكنینیان بۆ دەكرێت لە شوێنەكانی پێشتر دیاری كراون، بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی لە داهاتوودا ئەم بەشە فراوان دەكرێت ئەو كاتە دەتوانن پشكنین بكەن، بەڵام لە ئێستادا تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە گەشت دەكەن. 

ئەو بەشەی نەخۆشخانەكە لەناو نەخۆشخانەی شەهید عەلی والی بەگدایە و لە ماوەیەكی دیاریكراودا پشكنینەكانیان دەردەچێت و رۆژانەش لە نۆی بەیانیەوە دەست بەكار كردن دەكەن. 


ڕیکلام