"هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەى دەروازی پەروێزخان دیارینەکراوە"

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتى پەروێزخان رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ بڕیارێک بۆ کردنەوەى دەروازەکە بەڕووى گەشتیاراندا لەئارادا نییە.

ئاسۆ قادر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتى پەروێزخان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، هاتووچۆى گەشتیاران تەنها حاڵەتى زۆر تایبەت نەبێت نییە، ئەویش بەپێى رێنمایى وەزارەتى ناوخۆ دەبێت.

وتیشى، بەگشتى هاتووچۆى گەشتیاران لەسنورى دەروازەکە راگیراوە، کاتى کردنەوەشى لە دەسەڵاتى وەزارەتى ناوخۆ و لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنادایە.



ڕیکلام