لە حاجی ئۆمەران بەهۆی جۆرە گیایەك 60 سەر مەڕ مرداربوونەوە

  2020-08-06  | 
فۆتۆ: رۆژنیوز
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو لە شاخی بەردە سۆرانی سەر بەناحیەی حاجی ئۆمەران بەهۆی خواردنی جۆرە گیایەك كە پێی دەڵێن خوێرك 60 سەر مەڕی هاوڵاتیەك مرداربوونەوە.


خاوەنی مەڕەكان  وویستوویەتی بۆ لەوەڕەدان ئاژەڵەكانی بەرەو شاخ و ناوچەی بەردەسۆران ی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران بەرێت لەو كاتەدا و ئەو جۆرە گیایان خواردووە دواتر 60سەر مەڕی ئەو هاوڵاتیە كە ناوی جەمیل مام ساڵەیە بریندار بووەتەوە. 

هەرچەندە ئەو ناوچەیە ئەو جۆرە گیایەی زۆر تێدا دەڕوێت بەڵام مرداربوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ئاژەڵ بەو هۆیەوە یەكەمجار رووبدات. 


ڕیکلام