تا ئێستا لە هەولێر 95 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوە

  2020-08-06  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ھەولێر، رایگەیاند تا ئێستا لە شارەكەدا زیاتر لە 95 هەزار پێوەری كارەبای زیرەك بەستراوە و لە ئێستاشدا لەكارەكانی بەردەوامە.

حسێن حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ھەولێر‌، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "تا ئێستا لە سنوری پارێزگای ھەولێر، زیاتر لە 95 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە و كۆمپانیای پێوەندیداریش بەردەوامە لە كاركردن و بەستنی پێوەرەكە". 

ئەو روونیكردەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر 600 هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە و پێویستە بۆ سەرجەمیان پێوەرە زیرەكەكە ببەسترێت، بە ئامانجی كەمكردنەوەی لۆدە لەسەر كارەبای نیشتیمانی. 

باسی لەوەشكرد دانانی پێورەكە فەرمانگە حكومیەكانیش دەگرێتەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی وەزارەتی كارەبا داینابوو پێویستبوو لە ساڵی 2021 كۆتایی بە پڕۆژەكە بێت، بەڵام بەهۆی راگرتنی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان كارەكانی پڕۆژەكەش بۆ ماوەیەك وەستێندرا بەو هۆیەوە وادەی كۆتایی هاتنی بەستنی پێوەرەكە دیارینەكراوە. 


ڕیکلام