بەغدا موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی خەرجکرد

  2020-08-06  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی بەغدا فەرمانیکرد بەخەرجکردنی موچەی سێ مانگی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە مانگەکانی (نیسان و ئایار و حوزەیران).

بە نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تەنها.

لە نوسراوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران هاتووە، بێ هیچ دواکەوتنێک موچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتری فەرمانبەرانی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

لە فەرمانەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجکردنی موچەی ئەو فەرمانبەرانە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بەو مەرجەی میلاکی ئەو فەرمانبەرانە پێشتر بخرێنە سەر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی فیدراڵی و دواتریش هەموو ئەو بودجەی بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجکراوە لە شایستەداراییەکانی هەرێم دەردەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم کە ماوەی ٤ مانگە موچەیان بۆ خەرجنەکراوە، بایکۆتی دەوامیان کرد و داوایانکرد موچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.




ڕیکلام