لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاردا بۆ نزمترین ئاست دابەزی لە مێژووی خۆیدا

  2020-08-06  | 
لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاردا گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد لە مێژووی خۆیدا
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهای لیرە تورکی ئەمڕۆ بە تەواوی لەبەرامبەر دۆلار هەرەسی هێنا و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لاوازبوونی ئابوری تورکیا، کە بەشێکی پەیوەندیی هەیە بە پەتای کۆرۆنا و لاوازبوونی ئابوری لەسەرانسەری جیهاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاردا گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد لە مێژووی خۆیدا و یەک دۆلار بەرامبەر بووە بە ٧.٢٤ لیرە.

ئەو دابەزینەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و کورتهێنانی گەورەی بودجەی وڵاتەکە.

تورکیا بەهیوا بوو لەڕێگەی هەناردە و کەرتی گەشتیارییەوە دراوی قورسی بیانی بەدەست بهێنێت، بەڵام بەهۆی مەترسی پەتای کۆرۆناوە، هێشتا هاتنی ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوخۆیی ئەو وڵاتە زۆر کەمە و لە ئاستی خواستەکانی حکومەتدا نییە.

سیاسەتەکا نی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کە ڕوویکردەە کەمکردنەوەی نرخی سود، ئەوەش بووە هۆی مەترسی لەسەر ئاستی پارەی یەدەگی نەختینەی تورکیا و هەڵاتنی سەرمایەی بیانی بۆ دەرەوەی تورکیا.

چاودێرانی دۆخی ئابوری تورکیا پێیان وایە ئاڵۆزییەکانی ئەنکەرە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر ئابوری وڵاتەکە، بە تایبەت دوای ئەوەی تورکیا پلانی هەیە بۆگەڕان و پشکنین بەدوای گازی سروشتنی لە دەریای ناوەڕاستدا.

جۆنسۆن تۆفیلە دامەزراوەی "کاپیتاڵ ئیکۆنۆمیست"دەربارەی ئابوری تورکیا دەڵێت "ئەگەر ئاڵۆزییەکانی ئەنکەرە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەردەوام بێت، ئەوا دەبێت دابەزینی زیاتر بەڕێوەیە".

 



ڕیکلام