پەروەردەی دهۆک تاقیکردنەوەی دوو قۆناغی دواخست

  2020-08-06  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆک لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خولی دووەمی هەردوو پۆلی ٤ و ١١ ی بۆ ماوەی هەفتەیەک دواخست .

لە روونکردنەوەکەی پەروەردەی دهۆک دا هاتووە ، ئەو بڕیارە بە ڕاوێژ و کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەکە لە  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و ئیدارەی پارێزگا دراوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە ، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرایی زیادبوونی حالەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان لە پارێزگای دهۆک و بۆ پاراستنی مامۆستایان و خوێندکاران لە تووسبوون، بڕیاری دواخستنی ئەزموونەکان دراوە .

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەزموونەکان بەڕێوە بچن بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە بێ بۆ ماوەی هەفتەیەک دوا دەخرێن.

هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی 16ى ئابى ئەمساڵ دواخرا.



ڕیکلام