ماکرۆن: تەقینەوەی بەیروت فەڕەنسای لەناخەوە هەژاند

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی هان دەدات بۆ هاوکارییکردنی لوبنان، کە بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە زیانێکی زۆری گیانی و مادی بەرکەوتووە.

ماکرۆن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە دوای کۆنگرەی باڵای لوبنان- فەڕەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان بەڕێوەچوو ڕایگەیاند "لوبنان پێگە و شوێنێکی تایبەتی هەیە بەلای ئەو و هەموو فەڕەنسییەکانەوە بە جیاوازی بۆچوونەکانیانەوە".

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میشال عۆن هاوتا لوبنانیەکی ماکرۆنی وتی "تەقینەوەکە فەرەنسای لە ناخەوە هەژاند".

ئاماژەی بەوەشکرد، لوبنان بە تەنها نییە لەم کۆست و  قەیرانەکە مەزنەدا.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، پێویستە سەرکردایەتی لوبنان پەیماننامەیەکی سیاسی نوێ دابڕێژێتەوە وداوای سیستمێکی سیاسی نوێی کرد بۆ ئەو وڵاتە، کە لەسەر بنەکانی یەکێتی نیشتیمانی بنیاتنرابێت.

جەختیشیکردەوە وڵاتەکەی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی ڕێکدەخات بۆ هاوکاریکردنی گەل و وڵاتی لوبنان و کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکانیش، لەڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە دەگەیەنرێتە گەلی لوبنان.