نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

  2020-08-07  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ هەینی 7 ئابی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمبوونەوە.

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 44 دۆلارو 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە كاتێكدا دوێنێ لەم کاتەدا بە 45 دۆلار و 27 سەنت فرۆشراوە .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ 41 دۆلار و 72 سەنت بەرزبوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 42 دۆلار و 16 سەنت فرۆشراوە .

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشتر.


ڕیکلام