بەڕێوەبەری نەخۆشخانی جمهوری سلێمانی رایگەیاند، مانگی ڕابردوو دۆخی نەخۆشخانەكانی سلێمانی زۆر خراپ بوون، بەڵام ئێستا ڕێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان زۆر كەمبووەتەوە .
د.داهات حەوێزی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە، مانگێك پێش ئێستا دۆخی نەخۆشخانەكانی سلێمانی زۆر خراپ بوو، بەتایبەتی نەخۆشخانەی جمهوری ڕۆژانە 120 نەخۆشی تێدا بوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ڕێژەی تووشبوون و داخڵ بوون و گیان لەدەستدان زۆر كەمبووەتەوە .
وتیشى، ئێستا 48 نەخۆش ماونەتەوە لە نەخۆشخانە، تەنها دوێنێ 21 نەخۆش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هیچ كەسێكیش لە نەخۆشخانەی جمهوری گیانی لەدەستنەداوە، نەخۆشی هەموو شارەكانی تێدایە، جگە لە سلێمانی و دەورووبەری، نەخۆشی كەركوك و خانەقین و بەغدا و شارەكانی تریشیان لایە .
داهات حەوێزی باسی لەوەشكردوە، ئەو چارەسەرانەی زۆر پشتی پێدەبەستین بریتین لە پلازمای خوێن، دەرزی بەرگری، حەبی فاڤیپیراڤیر و چارەسەری تایبەتی هەوكردن.