بەشی پۆلیسی رێککاری لە پارێزگاى هەولێر دوو کافتریایان لەناو بازاڕى شارەکە داخست، بەهۆى سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینى، دوو کافتریا لەناو بازاڕ داخراون و هەر کافتریا و فرۆشگا و مارکێتێکیش پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت.