لە دهۆك 11 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە خۆپارێزیەكانەوە داخران

  2020-08-07  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سنوری پارێزگای دهۆك 11 شوێن داخراون .


یوسف محەمەد حەسەن، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، 10 لەو شوێنانە كە داخراون پێكهاتوون لە نۆرینگە و تاقیگە و خواردنگە و شوێنی فرۆشتنی مۆبایل كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بە داخستنی شوێنی كارەكانیان سزادراون . 

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی دهۆك وتیشی، هەر لەو هەڵمەتەدا  نانەواخانەیەك بەهۆی پابەند نەبوونی بە ڕێنمایەكانەوە بە بڕێك پارە سزادراوە بەڵام شوێنەكەی دانەخراوە. 

ئەوە لە كاتێكدایە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی و هەولێر لە ماوەی رابردوودا بەهۆی رێكارەكانی خۆپاریچزیەوە بەشێوەیەكی بەردەوام ناوەندەكانی كاری هاوڵاتیان بەسەر دەكەنەوە. 


ڕیکلام