كەمێك لەمەوبەر تۆپخانەكانی توركیا لەسنووری برادۆست تۆپبارانی چەند گوندێكی سنورەكەیان كرد و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكە بەربوو.
پەیامنێری ژیان لە سۆران رایگەیاند، بۆردومانەكەی توركیا هەریەكە لە گوندی شو گوندی هەلكێڕا و گەلی ڕەشی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاگر لەپوش وپاوانی گوندەكە بەربووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە توركیا ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەسنووری برادۆست جموجۆلی سەربازی زیاتر كردووە دوێنی ئێوارە 22 ئۆتۆمبێلی سەربازی كەپێك هاتبوون لە تانك و زریپۆش ودەبابە و ژمارەیەكی زۆری سەرباز بۆ سنورەكە رەوانەكراون.