تەندروستی دهۆك: نەخۆشخانەكان توانای وەرگرتنی تووشبووی دیكەی كۆرۆنایان نەماوە

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی دهۆك رایگەیاند لەمڕۆدا ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە شارەكە هەزار كەس تێپەرش دەكات، نەخۆشخانەكانیشی شارەكەش توانای وەرگرتنی نەخۆشی زیاتریان نەماوە بۆەی پشت بە هۆتێلەكان دەبەستن.

حەمزە رەزیكی، وتەبێژی تەندروستی دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، لە ئێٍستادا دهۆك دۆخی ئاڵۆزە و ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە شارەكە هەزار كەس تێپەڕ دەكات، لە نێویاندا تا ئێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە. 

ئاماژە بەوەش دەكات كە لە ئێستادا نەخۆشخانەكان توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیكەیان نیە بۆیە پشت بە هۆتێلەكان دەبەستن بۆ ئەو نەخۆشانەی نیشانەكانیان سووكە. 

بە پێویستی دەزانێت خەڵك هاوكاریان بكەن و خۆیان بپارێزن، دەشڵێت: كردنەوەی دەروازە سنوریەكان و كردنەوەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكان یەكێك لەو هۆكارانە بوون كە ژمارەكانی كۆرۆنا روو لە زیاد بوون بكەن. 

رەزیكی ئاماژە بە مەترسی دۆخی  تەندروستی دهۆك دەكات و دەڵێت نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لە شارەكە توانای 200 نەخۆشیان هەیە بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە 500 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا هەیە. 

 وتەبێژی تەندروستی دهۆك باسی لە تواناكاتی تەندروستی شارەكە كرد وتی تیمەكانی تەندروستیمان زیاد كردووە، لەبارەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین  لە ئێٍتادا سێ كارگەی بەرهەمهێنان هەیە كە دوانیان تایبەتە بە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا. 

ئەو داوای لە خەڵكی كرد كە هەركەسێك لە شارەكانی دیكەوە رووی لە دهۆك كردووە ئەگەر نیشانەیان هەیە بە زووی تیمە تەندروستیەكان ئاگادار بكەنەوە، داواشی لە خەڵكی كرد هەوڵنەدەن بەشێوەیەكی قاچاخ بچنە شارەكە. 


ڕیکلام