حەسەن نەسروڵا: هیچ كۆگا و چەكێكمان لە بەندەری بەیروت نەبووە

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمیندانی حزبوڵای لوبنانی داوای لێكۆڵینەوەی لە هۆكاری تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت كرد و دەشڵێت ئەوان هیچ كۆگا و چەكێكیان لەو بەندەرە نەبووە.

حەسەن نەسروڵا، لە وتارێكیدا لەبارەی تەقینەوەكەی بەیروت رایگەیاند: نە كۆگا، نە نیتراتی ئەمۆنیۆم و نە مووشەكمان لە بەندەری بەیروت نەبووە، نە لە رابردوو و نە لە ئێستا هیچ چەك و تەقەمەنییەكمان لە بەندەرەكە نەبووە و نییە.

ئەمینداری حزبوڵای لوبنانی داوای لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف و بێلایەنانەی كرد لە تەقینەوەكە لەبارەی ئەوەی ئەوان لە بارەی هۆكاری تەقینەوەكەوە زانیاریان هەبێت ئاماژەی بەوەكرد"هیچ كەسێك بە تەواوەتی نازانێت هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە".

ئەوەش دوای ئەوەهات كە   رۆژی سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە لەزیانێكی زۆری ماددی، زیاتر لە پێنج هەزار كەس بریندار بوون و نزیكەی 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە تا ئێستا بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار مەزەندە كراوە. 


ڕیکلام