لە هەولێر 156 شوێنی كار داخران

  2020-08-07  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر داخستنی 156 شوێنی بەهۆی پابەند نەبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا راگەیاند و داوایەكیش لە هاوڵاتیانی شارەكە دەكات.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنوری هەر(10) قایمقامیەتەكەی هەولێر (156) شوێن داخران.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر، داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاكە دەكات پابەندی ڕینماییە تەندروستییەكانبن و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی (دەمامك) ببەستن، بۆئەوەی ڕوو بەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.

ئەوەش هاوكات بوو لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بەهەمان هۆكار لە سنوری پارێزگای دهۆك 11 شوێن داخران. 


ڕیکلام