گەنجێك لە رووباری سیروان خنكا

  2020-08-07  | 
 هێمن میروەیس
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووباری سیروان نزیك گوندی قولە سووتاو گەنجێكی دانیشووی قەزای كەلار لە كاتی مەلەكردندا خنكا.

ئەو گەنجە (محەمەد مەجید)ە لەكاتی مەلەكردندا خنكا تا ئێستاش تەرمەكەی لە ئاوەكەدا نەدۆزراوەتەوە، هەرچەندە تیمەكانی غەواسی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان مەلەوانانی ناوچەكە بەردەوامنم لە گەڕان بۆ تەرمەكەی. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ  بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كەركوك رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوك لەناكاو زیاد دەكات، لە نێوان  ناحیەی پردێ و قەزای دوبز 40 گەنج و مێرمنداڵ ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە، بەڵام بە هەوڵی تیمەكانی بەرگری شارستانی لە خنكان رزگاردەكرێن.


ڕیکلام