كەسێك بە تۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەی حاجیاوا كەسێكیان دەستگیركردووە كە 17 ملیۆن دیناری هاوڵاتیەكی دیكەی دزیوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا سەربە قەزای ڕانیە سكاڵای لە دژی كەسێك تۆمار كرد بەتۆمەتی دزینی بڕی 17 ملیۆن دینار لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد. 

پۆلیس روونیكردەوە،  تۆمەتبارەكە تەمەنی لە سەروی 18 ساڵەوەیە وئۆتۆمبێلەكەشی دەستی بەسەرداگیرا و دواتر بڕی 17 ملیۆن دینارەكەش لەناو دوكانی تۆمەتبارەكە دەستی بەسەرداگیرا.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی راگەیاندووە، پەڕاوی لێكۆڵێنەو بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار ڕاگیراوە.


ڕیکلام