یەكێك لە تۆمەتبارەكانی سوكایەتیكردن بە مێرمنداڵەكەی بەغدا لە سلێمانی دەستگیركرا

  2020-08-07  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەكێك لەو تۆمەتبارانەی هێزە ئەمنیەكانی بەغدا كە سوكایەتی بە مێردمنداڵێك دەكەن، لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیركرا و بڕیارە رەوانەی بەغدا بكرێتەوە.


ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بەو كارە لە ئێٍستادا زۆرینەیان دەستگیركراون، دوێنێش ئاگاداركراون كە گومان دەكەن یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵهاتبێت .

وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەمیدێكی وەك نوێنەر بە نوسراوی فەرمیەوە سەردانی سلێمانی كردووە، بەڕێوبەەری پۆلیسی سلێمانی، روونیكردەوە لە دوێنێوە دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە ئەمڕۆش ئەو كەسە دەستگیركراوە، كە پلەی ریئیس عورەفایە و لە دەزگا ئەمنیەكانی بەغدا دەوام دەكات ماوەی سێ رۆژە هاتووەتە شاری سلێمانی. 

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، دوای رێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوەكانی لێرە ئاراستەی بەغدا دەكرێتەوە لەبەر ئەوەی مەلەفی لێكۆڵینەوەكەی لەو شارەیە. 


ڕیکلام