بەھۆی ڕووداوێکى هاتووچۆ لەنێوان دوو ئوتومبێل لە سەر ڕیگاى (سلێمانى-تانجەرۆ)،حەوت ھاوڵاتی برینداربوون.
بەپێى ئەو زانیاریانەى لە بەڕیوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) دراوە، ڕووداوەکە درەنگانێکى شەوى ڕابردوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى مالیبۆ و پیکابدابووە لە بەردەم گەراج مۆحەد.
لە زانیاریەکامدا هاتووە، ئەو حەوت کەسەلى برینداربوون سەرنشینى هەردوو ئۆتۆمبێلەکەبوون و هۆکارى رووداوەکەش بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتووچۆ، تیژڕەوی و بووە.
لە ئیستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە.